Zeynep Rakipoğlu
21 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2019
ئیستانبوڵ-AA
٢٥ هەمین سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا جەنەڕال یاشار بیوکئانت کۆچی دوایی کرد.
بەپیی ئەو زانیاریانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە ماوەیەکە بیوکئانت ماوەیەک بەهۆی تێکچوونی تەندروستییەوە خرابوویە ژێر چاودێر و سەر لەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.
بیوکئانت لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و ٤ رۆژ لەمەوبەر هاوسەرەکەی بەناوی فیلیز بیوکئانت کۆچی دوایی کردبوو، بەهۆی تێکچوونی تەندروستییەوە نەیتوانیبوو بەشداری بکات لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی هاوسەرەکەیدا.
یاشار بیوکئانت لە ١٩٤٠ لە ئیستانبوڵ لەدایکبوو، لە ١٩٦١ دا لە خوێندنگەی جەنگی وشکانی، لە ١٩٦٣ لە خوێندنگەی پیادەی سەربازیی تەواو کردبوو.