Mehmet Tosun,Sarp Özer
21 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خوڵوسی ئاكار رایگه‌یاند: ''ئێمه هیچ ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كێكی كیمیایی قه‌ده‌غه‌كراو به یاسا و په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیمان به‌كارنه‌هێناوه و، بهكاریناهێنین. شتێكی له‌و شێوه‌یه جێگه‌ی باس نییه''.
له میانی پێشكه‌شكردنی بوودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ له لیژنه‌ی پلان و بوودجه‌ی په‌رله‌مانی توركیادا، ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له هه‌موو جیهاندا ئاسایش و سه‌قامگیری رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه بووه‌ته‌وه.
ئاكار باسی له‌وه كرد كه ئه‌و پێشهاتانه‌ی ده‌گوزه‌رێن به‌تایبه‌تی سیاسیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی، ئابووریی، سه‌ربازیی، ته‌كنه‌لۆجیی و كاراكته‌ره‌كانی ژینگه به‌شێوه‌یه‌كی جددی دۆخی هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر سه‌قامگیری و ئارامی.
وه‌زیری به‌رگری توركیا ئاكار، باسی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) كرد و، رایگه‌یاند: ''به‌هۆی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ فه‌تۆ دوو هه‌زار و ٧٠٩ كارمه‌ند له كار دوورخراونه‌ته‌وه، ٩٠٩ كارمه‌ندی خانه‌نشین پله‌كانیان لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه''.
گوتیشی: ''له ١٥ی ته‌مووزی ٢٠١٦ه‌وه ١٧ هه‌زار و ٨٦٦ كارمه‌ند كه ١٥٠یان جه‌نه‌راڵ/ئه‌دمیراڵ بوون به هۆی په‌یوه‌ندیان به فه‌تۆوه (له سوپای توركیا) ده‌ركراون''.
هه‌روه‌ها ئاكار باسی له ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كرد و، رایگه‌یاند: ''رووبه‌ری ٤٣٠٠ كیلۆمهترچوارگۆشه، ٦٠٠ شوێنی نیشته‌جێبوون كۆنترۆڵكراوه، له‌سه‌ر رێگای M-4 خاڵی پشكنین دانراوه''.
هاوكات ئاكار باسی له ئۆپه‌راسیۆنی چنگ كرد له باكووری عێراق و، رایگه‌یاند: ''تا ئێستا له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا ١٥٨ ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی له چالاكی خراون''.
ئاكار راشیگه‌یاند: "پشتیوان به‌خوا توركیا له ساڵی داهاتووه‌وه ده‌ست ده‌كات به به‌كارهێنانی سیستەمی به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانیی به‌رزی نزم/مامناوه‌ندی HİSAR".
وه‌زیری به‌رگری توركیا ئاكار ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌رگیز رێگه به‌و هه‌وڵانه ناده‌ن كه ئامانجیان ئه‌وه‌یه توركیا له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ئیجه له ده‌ریادا چالاكی نه‌بێت و مافه‌كانیان پێشێل بكه‌ن.