Hemın Othman Mohammed
26 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2016
بەمەبەستی ''هەڵگرتنی پارێزبەندیی یاسایی'' ١٣ پەرلەمانتار کە هەریەک لە سەرۆکی گشتیی جەهەپە کەماڵ کلچدارئۆغڵو، هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە فیگەن یوکسەکداغ و سەرۆکی گشتیی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی تێدایە، وەزارەتی دادی تورکیا ٢٠ دۆسیەی لێپێچینەوە ئامادە کردووە و بەمەبەستی پێشکەشکردنی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا، رەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی کردووە.
لەگەڵ ئەو ٢٠ دۆسیەی لێپێچینەوەیەدا، کۆی گشتیی ژمارەی دۆسییەکان لە دژی پەرلەمانتاران بۆ ٦١٩ دۆسیە زیادی کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، بەمەبەستی ''هەڵگرتنی پارێزبەندیی یاسایی'' ١٣ پەرلەمانتار کە هەریەک لە سەرۆکی گشتیی جەهەپە کەماڵ کلچدارئۆغڵو، هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە فیگەن یوکسەکداغ و سەرۆکی گشتیی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی تێدایە،٢٠ دۆسیەی لێپێچینەوە ئامادە کراوە.
دۆسیەکان بەمەبەستی پێشکەشکردنی بەسەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا، رەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی کراون.
لە نێو دۆسیەکانی لێپێچینەوەدا پێنج دۆسیەیان لەسەر دوو پەرلەمانتاری جەهەپەیە، دوو دۆسیەیان لەسەر یوکسەکداغە، پێنج دۆسیەی دیکەیان لەسەر دوو پەرلەمانتاری هەدەپەیە، دانەیەکیان لەسەر کلچدارئۆغڵو، دانەیەکی دیکەیان لەسەر دەوڵەت باخچەلییە و شەش دۆسیەکەی کە دەمێنێتەوە لەسەر شەش پەرلەمانتاری دیکەیە.
- دۆسیەی لێپێچینەوەی ''وردە دیکتاتۆر'' لەسەر کلچدارئۆغڵو
لە نێو دۆسیەکانی وەزارەتی داد کە رەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی کردووە بۆ ئەوەی پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێن، دۆسیەی لێپێچینەوەکەی کلچدارئۆغڵو بەهۆی گوتەکانیەوەیەتی لە دژی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە رۆژانی ١٦ و ١٩ی کانوونی دووەمدا لە کۆنگرەی جەهەپە و کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیان، کە ئەردۆغانی بە ''وردە دیکتاتۆر'' ناو بردبوو، ئەمەش وەک تاوانی ''سووکایەتی بە سەرکۆمار'' لێک دەدرێتەوە.
له دۆسیه‌ی لێپێچینه‌وه‌یه‌ی ئاماده كراوه سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی تۆمه‌تبار كراوه به "سووكایه‌تیكردن به سهركۆمار".
له‌و دۆسیه‌ی لێپێچینهوهیهدا كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا كراوه، هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په یوكسێكداغ تۆمه‌تبار كراوه به "بانگه‌شه‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی، ئه‌ندامێتی له رێكخراوی تیرۆریستی و وه‌ستانه‌وه دژی یاسای ژماره 2911"، په‌رله‌مانتاری دیاربه‌كری هه‌ده‌په تاشجیهر تۆمه‌تبار كراوه به "وه‌ستانه‌وه دژی یاسای ژماره 5809"، په‌رله‌مانتاری دیاربه‌كری هه‌ده‌په چاغڵار دێمیرێل تۆمه‌تبار كراوه به "بانگه‌شه‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی، په‌رله‌مانتاری سیرتی هه‌ده‌په سیبێل یغیتئالپ تۆمه‌تبار كراوه به "بانگه‌شه‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی، ئه‌ندامێتی له رێكخراوی تیرۆریستی و ئه‌نجامدانی تاوان به‌ناوی رێكخراوه‌وه، به‌ره‌نگاری بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌دات، وه‌ستانه‌وه دژی یاسای ژماره 2911"، په‌رله‌مانتاری سریتی هه‌ده‌په قادری یڵدرم تۆمه‌تبار كراوه به "وه‌ستانه‌وه دژ به یاسای ژماره 2911"، په‌رله‌مانتاری هه‌كاری هه‌ده‌په عه‌بدوڵڵا زه‌یدان تۆمه‌تبار كراوه به "هاوكاریكردنی رێكخراوی تیرۆریستی به‌ئه‌نقه‌ست و ویستی خۆی" و په‌رله‌مانتاری ماردینی هه‌ده‌په گیولسهر یڵدرم تۆمه‌تبار كراوه به "دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كدار".
هاوكات له نێو ئه‌و دۆسیه‌ی لێپێچینهوهیهدا كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا كراوه، سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په كه‌ماڵ كڵچدارئۆغڵو تۆمه‌تبار كراوه به "سووكایه‌تیكردن به سهركۆمار و كارمه‌ندی حكوومی"، په‌رله‌مانتاری مێرسینی جه‌هه‌په ساغڵار تۆمه‌تبار كراوه به "سووكایه‌تیكردن به سهركۆمار"، په‌رله‌مانتاری ئێسكی شه‌هری جه‌هه‌په چاكیرئۆزهر تۆمه‌تبار كراوه به "بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی راستی و وه‌ڵام" په‌رله‌مانتاری ئه‌نتاڵیای جه‌هه‌په موسته‌فا ئاكایدن تۆمه‌تبار كراوه به "خراپ به‌كارهێنانی ئه‌ركه‌كه‌ی"، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی تۆمه‌تبار كراوه به "سووكایه‌تیكردن به سهركۆمار".
به‌و دۆسیه‌ی لێچینهوانهی له‌م دوواییانه‌دا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دادی توركیاوه پێشكه‌ش كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیانه‌ی له‌لایه‌ن داواكارانی گشتییه‌وه سه‌باره‌ت به په‌رله‌مانتاران ئاماده‌كراوه ژماره‌ی دۆسیه‌ی لێپێچینه‌وه گه‌یشتووه‌ته 619 دۆسیه.
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت دوایین دۆسیه‌ی لێپێچینه‌وه كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا كراوه، پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی توركیا بكرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاماژه به‌وه كراوه كه داواكاری گۆڕانكاری ده‌ستووریی سه‌باره‌ت به‌و دۆسیه‌ی لێپێچینهوانهی له وه‌زاره‌تی داد، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌ماندان له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی پاریزبهندیه یاساییه‌كان، رۆژی پێنج شه‌ممه، 28ی نیسان، له كۆمسیۆنی ده‌ستووری په‌رله‌مانی توركیا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.