Arbil
ئهنقهره - AA
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی توركیا، ئالپارسلان بایراکتار ڕایگهیاند: "هێڵی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا لە بنەڕەتدا هێڵێکی درێژی نەوتە، کە بۆ جەیهان-ی تورکیا و لەوێشەوە بۆ جیهان درێژ دەبێتەوە. لە ناو تورکیاشدا لە جەیهانەوە بۆ کرککالە درێژ دەبێتەوه".
له میانی بهشداری كردنی لە بهرنامهی مێزی سهرنووسهری ئاژانسی ئانادۆڵودا، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی توركیا بایراکتار، وەڵامی پرسیارەکانی له بارهی پرسهكانی ڕۆژهڤ دایهوه.
سهبارهت به هێڵی بۆری نهوتی عێراق-توركیا، بایراكتار ڕایگهیاند: "هێڵی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا لە بنەڕەتدا هێڵێکی درێژی نەوتە، کە بۆ جەیهان-ی تورکیا و لەوێشەوە بۆ جیهان درێژ دەبێتەوە. لە ناو تورکیاشدا لە جەیهانەوە بۆ کرککالە درێژ دەبێتەوه".
گوتیشی: "هێڵهكه لە ساڵی ١٩٧٠دا ڕێککەوتنی لهسهر کراوە و لە کۆتاییی ساڵانی حەفتاکاندا کەوتووەتەگەڕ. وەک تورکیا باس لە هێڵێک دەکەین کە ماوەی ٥٠ ساڵە بە چالاکی هێشتوومانەتەوە. توانای ئەم هێڵە ڕۆژانە ١،٥ ملیۆن بەرمیلە، دەتوانین ڕۆژانە لێرەوە ١،٥ ملیۆن بەرمیل بگوازینەوە. ئەمە بابەتێکە کە چەندین جار باسمان کردووە".
بایراكتار باسی لهوه كرد ماوەی ١٠-١٢ ساڵە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی عێراقدا ناکۆکیمان هەیە سەبارەت بە تەرخان کردن و بەکارهێنانی ئەم بۆرییە و، ڕایگهیاند: "بەداخەوە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی عێراق ماوەی ١٠-١٢ ساڵە لە ناكۆكیمان ههیه سەبارەت بە تەرخان کردن و بەکارهێنانی ئەم هێڵە. ئێمە هەمیشە ئەوەمان گوتووه کە وەک دوو دۆست و برا کە چەندین سەدەیە لەم جوگرافیایەدا پێکەوە دەژین، دەبێت کێشەکانمان بە شێوەیەکی دۆستانە چارەسەر بکەین. دەبێت بە دۆستانە چارەسەری بکەین و بە شێوەیەک بێت کە ببێتە دەستکەوت بۆ هەمووان".
%2FAA-40918608.jpg)
گوتیشی: "ڕێگای ئهمه چییە؟ ئەوەمان پێ گوتن، لەم بهرنامهیهشدا هەیە، بە لایەنە پەیوەندیدارەکانمان گوتووه و لە نووسراوەکانیشماندا هەیە. عێراق ڕۆژانە ٣،٣ ملیۆن بەرمیل هەناردەی هەیە. ئەمە ئێستا وەستاوە. بۆچی؟ چونکە زۆربەی هەناردەکردنەکە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕێگای هورمزەوە دەڕوات. پێشنیازمان بۆیان ئەوە بوو هێڵی بۆری عێراق-تورکیا لە لای عێراق و لە بەشی باکووردا بەشێکی زیانی پێگەیشتووە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی داعش و جەنگی کەنداو".
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی توركیا بایراکتار، ئهوهیشی خستهڕوو كه پێشنیاریان بۆ عێراق كردووه بۆ ڕاكێشانی بۆری نهوت له نێوان بهسره-كهركووك و، گوتی: "گوتمان با ئەمە چاک بکەینەوە و لە ناو عێراقیشدا لە کەرکووکەوە بۆ بەسرە درێژی بکەینەوە. گوتمان با لێرەوە ١،٥ ملیۆن بەرمیل هەناردە بکەین. گوتمان با بەم شێوەیە هەناردەکردن بخەینە سەر ڕێڕەوێکی جیاواز، هەمەجۆرکردنی ڕێڕەوەکان لەم ڕووەوە گرنگە. ئەمە هەم بۆ عێراق سوودی هەیە، هەم بۆ بازاڕی نەوتی جیهان و هەم بۆ تورکیاش، بهڵام بەداخەوە ئەوەی گوتمان بایەخی پێنەدرا".
%2FAA-40918607.jpg)
