Ayşe Şensoy Boztepe
11 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2023
ئەنقەرە – AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو رایگەیاند: "تاکوو ئێستا کە بەو پارتە سیاسییەمان گوتووە ئێوە 'ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەن'، نەیانگوتووە 'نەخێر'، چونکە دەترسن. ئەو پارتە، پارتی رێکخراوی تیرۆریستییە. دەبێت یاسا بە ئەرکی خۆی هەڵبستێت".
سولەیمان سۆیڵو لە میانی بەشداریکردن لە پەخشی راستەوخۆی کەناڵی "24 TV"دا، لەبارەی پێشهاتەکانەوە دوا و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا بە ئاماژەدان بەوەی کە هاوپەیمانی میللەت بۆ ئەوەی شکست بهێنێت بە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکاندا "هەموو رێیەک بە ئاسایی دەزانێت" بە هێنانی هەدەپەیشەوە بۆ لای خۆی، باسی لەوە کرد کە پەکەکە رێنمایی نوێی داوە بە هەدەپە بۆ هەڵبژاردنەکان.
سولەیمان سۆیڵو ئاماژەی بەوە دا کە ئەم رێنماییە 'خۆڕێکخستنەوەی نوێی پەکەکەیە لەناو تورکیا'، گرافیکی خۆڕێکخستنەوەی پەکەکەی لەنێو تورکیا نیشان دا و گوتی: "ئەم رێنمایییە لە بەرزترین دەسەڵاتی پەکەکەوە دێت".
سۆیڵو راپۆرتی رێکخستنەکانی دارایی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکەی نیشان دا و گوتی: "بەتەواوی بەڵگەکان کە دراونەتە دادگا دەرکەوتووە ناتواندرێت بەبێ رێگەپێدانی (موراد قەرەیڵان) یەک فیشەکەشێتە لە شوێنێکەوە بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە. ئەمە بۆ ئەوە دەڵێم تا روونی بکەمەوە تورکیا دووچاری چی هەڕەشەیەک بووەتەوە، ئەگەر نا بابەتەکە چالاکییە سیاسییەکانی پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن نییە، کەس ناتوانێت دەستەوەستان دابنیشێت بەرامبەر ئەو تەڵەیەی تورکیا دووچاری بووەتەوە".
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو لە وەڵامی پرسیاری "بە بۆچوونی ئێوە هەدەپە دادەخرێت؟"، گوتی: "ئەگەر پارتێکی سیاسیی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی هەبێت و بەپێی یاسا کارپێکراوەکان ئەم کێشەیە باس کرابێت، دەبێت یەکێتیی ئەورووپا چی ئەنجام دەدات، تورکیاش بەرامبەر ئەم دۆخە ئەوە ئەنجام بدات. تاکوو ئێستا کە بەو پارتە سیاسییەمان گوتووە ئێوە 'ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکەن'، نەیانگوتووە 'نەخێر'، چونکە دەترسن. ئەو پارتە، پارتی رێکخراوی تیرۆریستییە. دەبێت یاسا بە ئەرکی خۆی هەڵبستێت".