Mustafa Ünal Uysal
11 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2023
مێرسین - AA
بەمەبەستی دەستگیرکردنی ١٥ گومانلێکراو کە لە پێکهاتەی نوێی فەتۆدا چالاکییان ئەنجامداوە، ئۆپەراسیۆنێک لە پارێزگای مێرسین ئەنجام درا.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی رێکخراو و قاچاخچێتی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکە، بە هەماهەنگیی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی، دەستیان بەکار کرد بۆ ئاشکراکردنی کردە و چالاکییەکانی فەتۆ.
لە ئەنجامدا دەست بە ئۆپەراسیۆن کرا بۆ دەستگیرکردنی ١٥ گومانلێکراو کە دەرکەوتووە لەنێو پێکهاتەی نوێی رێکخراوەکەدا، چالاکی ئەنجام دەدەن.
لەو چوارچێوەیەشدا، تیمەکان بە بەکارهێنانی درۆن ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان بۆسەر ژمارەیەک ناونیشان ئەنجام دا.
تیمەکان بەردەوامن لەسەر ئۆپەراسیۆنەکەیان و لەو چوارچێوەیەشدا، هەڵمەتی گەڕان و پشکنینیش لە ناونیشانە دیاریکراوەکاندا ئەنجام دەدەن.