Halil Şahin,Sefa Şahin,Ali Korkmaz
13 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2023
قەهرەمانمەڕەش - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو رایگەیاند، ١٠ هەزار و ١٩٤ کەس بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە لە قەهرەمانمەڕەش گیانیان لەدەستداوە، سەرنجی خستە سەر ئەوەی ئەمڕۆیش ١١ کەسی دیکە بە سەلامەتی لەژێر داروپەردووی باڵەخانە داڕووخاوەکاندا دەرهێندراونەتەوە.
سۆیڵو لە ناوەندی هەماهەنگی کارەساتەکان لە قەهرەمانمەڕەش بە ئاماژەدان بەوەی کە ٢٥ گرووپی کار لەلایەن سهرۆكایهتی ئیدارهدانی كارهسات و باری لهناكاو (AFAD)وە پێک هێندراوە، گوتی: "ژمارەی کارمەندانی سهرۆكایهتی ئیدارهدانی كارهسات و باری لهناكاو (AFAD) بە تێکڕایی حەوت هەزار و ٣٠٠ کەسە، وایش دەردەکەوێت بەم ژمارەیە ناتواندرێت ئەم کارەساتە گەورەیە بەڕێوە ببردرێت، ئەم فەرمانگەیە دامەزراوەیەکی هەماهەنگییە، بۆیە ٢٥ گرووپی کار لەلایەن ئافاد پێک هێندراوە بۆ ئەنجامدانی چالاکییە جیاوازەکانی وەک دابینکردنی خۆراک، هەواڵدان، دابینکردنی شوێنی مانەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان. تەواوی دامەزراوەکانی دەوڵەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بە هەماهەنگی لەگەڵ ئافاد کار دەکەن".
وەزیری ناوخۆی تورکیا بە ئاماژەدان بەوەی کە ١٠ هەزار و ١٩٤ کەس بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە لە قەهرەمانمەڕەش گیانیان لەدەستداوە، سەرنجی خستە سەر ئەوەی ئەمڕۆیش ١١ کەسی دیکە بە سەلامەتی لەژێر داروپەردووی باڵەخانە داڕووخاوەکاندا دەرهێندراونەتەوە.
سۆیڵو بە ئاماژەدان بەوەی کە لە هەر ناوچەیەکی کارەساتباری بوومەلەرزەکە زیاتر لە ٤٠ پارێزگار، ١٥٠ قایقایم، دەیان بەڕێوەبەری گشتی، ٥-٦ بریکاری وەزیر و لە هەندێک ناوچەیش چەندین وەزیر لە ئەرکدان، گوتی: "تاکوو هاتووینەتە قەهرەمانمەڕەش چوار هەزار و ٤٩٠ هەڵمەتی گەڕان و رزگارکردن لەژێر داروپەردووی داڕووخاودا ئەنجام دراون و ٣٠٨ لە هەڵمەتەکانی گەڕان و رزگارکردنیش بەردەوامن".
سۆیڵو بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە تاکوو ئێستا هەزار و ١١٣ بارهەڵگر هاوکاری مرۆیی گەیشتووەتە قەهرەمانمەڕەش، گوتی: "دەگوترێت چیدیکە هاوکاری رەوانە مەکەن، بەڵام داوا لە گەلە ئازیزەکەمان دەکەم، چەند دەتوانن هاوکاری زیاتر بنێرن، چونکە ملیۆنەها کەس پێویستی بە هاوکارییە. لێقەوماوان پێویستییان بە خۆراکە، لەوانەیە چەند رۆژێکی دیکە کێشەی کەمی ماددە خۆراکییەکان بۆ چێشتخانەکان دروست ببێت. ناوچە کارەساتبارەکان پێویستییان بە هاوکاری زیاترە".