Hikmet Faruk Başer
14 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2023
ئیستانبوڵ – AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو رایگەیاند، ئەمڕۆ تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان، ٦٠١ هەزار کارمەندی ئەمنی لە ئەرکدا دەبن.
وەزیری ناوخۆی تورکیا و کاندیدی ئاک پارتی بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو لەگەڵ خاتوو هامدییەی هاوسەری بەشدارییان لە پرۆسەی دەنگداندا کرد و لە سندوقی ژمارەی ١٠٠٣ لە قوتابخانەی غازی عوسمان پاشا دۆبورجا لە ئیستانبوڵ دەنگیان دا.
دواتر سولەیمان سۆیڵو بۆ میدیاکاران دوا و هیوای خواست هەڵبژاردنەکان ببنە مایەی خێر و خۆشی بۆ تورکیا.
وەزیری ناوخۆی تورکیا بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە پرۆسەی دەنگدان لە سەرتاسەری تورکیا بەبێ کێشە دەستی پێ کردووە، گوتی: "ئەمڕۆ تا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان، ٦٠١ هەزار کارمەندی ئەمنی کە لە کارمەندانی پۆلیس، جەندرمە، ئاسایشی کەناراوەکان و گوندپارێزران پێک هاتوون لە ئەرکدا دەبن، هەروەها ٧٩ هێلیکۆپتەر و هەشت فڕۆکەمان خستووەتە گەڕ".
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە تورکیا ئەزموونێکی زۆری هەیە لەبارەی پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنەکان، گوتی: "لە بەشداری هاووڵاتییانەوە دەردەکەوێت، ئەمجارە بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوودا، خەڵکانێکی زیاتر بەشداری لە پرۆسەکەدا دەکەن".