Mehmet Sevinç
14 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2023
ئیستانبوڵ – AA
سەرۆکی گشتیی پارتی دۆزی ئازاد (هودا پار)، زەکەریا یاپیجیئۆغڵو بەشداری کرد لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی و پەرلەمانیی تورکیادا و لە ناوچەی باشاکشەهیری ئیستانبوڵ دەنگی دا.
یاپیجیئۆغڵو بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرۆسەی دەنگدان رووی کردە قوتابخانەی ناوەندی ئایینی شێخ ئیسماعیل/کایاشەهیر و دەنگی خۆی خستە ناو سندوقی ژمارە ١٢٥٠.
سەرۆکی گشتیی هودا پار دواتر بە میدیاکارانی راگەیاند کە ئاواتەخوازە هەڵبژاردنەکە رووداوی نەخوازراوی لێ نەکەوێتەوە و ببێتە مایەی خێروخۆشی بۆ تورکیا.
زەکەریا یاپیجیئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا کە لە میانی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا هەرچەند زمانێکی توند بەکار هێنرا، بەڵام ئەمە زۆر کاریگەری نەکردە سەر بنکەی جەماوەریی لایەنە بەشداربووەکان و گوتی: "ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەر چۆنێک بێت، پێویستە بە رۆحییەتی وەرزشییەوە پێشوازی لێ بکرێت".