وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان سبەی لەگەڵ ھاوتا ئەڵمانییەکەی وادیفول کە سەردانی تورکیا دەکات کۆدەبێتەوە

Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان سبەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، یۆھان وادیفول کۆدەبێتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە دەستکەوتووە، وادیفول سبەی سەردانی تورکیا دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت لەو کۆبوونەوەیەی لەگەڵ وادیفول ئەنجامی دەدات، فیدان جەخت لەسەر گرنگیی بەردەوامی میکانیزمەکانی ڕاوێژ و گفتوگۆی ئاست بەرزی نێوان تورکیا و ئەڵمانیا بکاتەوە و، خۆشحاڵی خۆی دەرببڕێت لە بارەی پەیوەندییە ئابووریی و بازرگانییە پەرەسەندووەکانی نێوان هەردوو وڵات.
وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان، ھەڵسەنگاندن بۆ بابەتەکانی ڕۆژەڤی پەیوەندییەکانی تورکیا-یەکێتیی ئەورووپا دەکات و، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە تورکیا گرنگیی بە ستراتیجی ئاسایش دەدات کە لە ئەورووپا پێکدەھێنرێت و بە ھاودەنگی لە چوارچێوەی ناتۆدا بەڕێوەدەبرێت.
هەروەها چاوەڕوان دەکرێت هاکان فیدان ڕوانگەی تورکیا لە بارەی ئاڵنگارییە هەرێمیی و جیھانییەکان بخاتەڕوو، بەتایبەتی کێشەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئۆکراینا، سووریا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن