وەزیری دادی تورکیا:"رێکاری باری نائاسایی تا چەند رۆژێکی دیکە کۆتاییدێت"
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری دادی تورکیا، عەبدولحەمید گول رایگەیاند "رێکاری باری نائاسایی تا چەند رۆژێکی دیکە کۆتاییدێت. کۆتاییھاتنی باری نائاسایی نابێت ھەرگیز بە مانای تەواوبوونی ئەم بەرەنگارییە بێت. باری نائاسایی کۆتاییدێت، بەڵام بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لەسەروو ھەمووشیانەوە بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ و سەرجەم ئەو رێکخراوە تیرۆریستییانەی دیکە کە دەیانەوێت تورکیا بخەنە دۆخێکی ناھەموارەوە، بۆ ھەمیشە و بە مکووڕیی تا کۆتایی بەردەوام دەبێت. با ھیچ کەسێک گومانی لەمە نەبێت".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.