İzzet Taskiran,Muhammet Ali Kemal
16 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2018
ئیستانبوڵ - AA
ئەبرو ئۆزکان کە دوای سەردانی بۆ قودس، رۆژی ١١ی حوزەیران لە کاتێکدا کە دەیویست بۆ تورکیا بگەڕێتەوە لە فڕۆکەخانەی بێن گوریۆن دەستبەسەرکرا و دواتر بە مەرج لە لایەن دادگاوە رۆژی چوارشەممە ئازادکرا، بە فڕۆکە گەڕایەوە تورکیا.
ئەبرو ئۆزکان دوای ئەوەی ئەو قەدەغەی هاتوچۆیەی لەسەر هەڵگیرا کە لە لایەن کاربەدەستانی ئیسرائیلەوە بەسەریدا سەپێنرابوو، بە فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی تورکی گەڕایەوە ئیستانبوڵ.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.