Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
18 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە- AA
وەزیری دادی تورکیا، عەبدولحەمید گول سەبارەت بە پرسی خاشقچی رایگەیاند: "توركیا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر هه‌ستیار و سه‌ركه‌وتوو ئه‌و قۆناغه به‌ڕێوه‌ده‌بات".
عەبدولحەمید گول بووە میوانی دیسکی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکانی پەیوەست بە مژارەکانی رۆژەڤ کرد.
سەبارەت بە دۆسیه‌ی دیارنەمانی رۆژنامەوان، جەمال خاشقچی، گول رایگەیاند "توركیا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر هه‌ستیار و سه‌ركه‌وتوو ئه‌و قۆناغه به‌ڕێوه‌ده‌بات. بە وردیی و قووڵکردنەوەیی، لە هەر قۆناغێکدا لێکۆڵینەوە دەکرێت. چاوەڕوانین لە کورتترین ماوەدا بە ئەنجامبگات".
گوتیشی: "لێکۆڵینەوەکە لەلایەن وەزارەتی دادەوە نا، بەڵکو لەلایەن داواکاریی گشتییەوە بەڕێوەدەبرێت. داواکاری گشتیی هەڵسەنگاندن بۆ هەموو ئەمانە و ئەو شتانەی کە قسەیان لەبارەوە دەکرێت، دەکات. سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی لە ئیستانبوڵ، یاسا چ پێویست بکات و یاسای نێودەوڵەتیی چ پێویست بکات، ئەوە ئەنجامدەدات".
لەبارەی بڕیاری دادگا سەبارەت بە قەشەی ئەمریکی ئاندرو برونسۆن، رایگەیاند "بڕیاره‌كه‌ی دادگای توركی بڕیارێك نییه له‌ژێر گوشار، یان به فه‌رمان دهركردابێت. ئازادکردنی بەمەرج و قەدەغەی گەشتکردنی بۆ دەرەوەی وڵات لەسەر هەڵگیراوە. ئەم کەسە بێتاوانیی نەسەلمێنراوە، دادگا حوکمی بەسەردا دا".
وه‌زیری دادی توركیا دەربارەی بڕیاری ئه‌مریكا بۆ سزادانی بانكه توركییه‌كان، رایگه‌یاند: "بۆ ئێمه شه‌كانه‌وه‌ی ئاڵای توركیا گرنگه ئه‌وه‌ی دیكه ورده‌كارییه. به‌لای ئێمه‌وه بابه‌تێكی زۆر واتادار و گرنگ نییه".
لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە، گول رایگەیاند: "هەزار و ١٦١ دەستگیرکراو و حوکمدراوی پەیوەست بە داعش، لە گرتووخانەکاندا بوونیان هەیە".
هەروەها گوتی: "لە رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ، ٣٢ هەزار و لە پەکەکە ١٠ هەزار دەستگیرکراوی حوکمدراو لە گرتووخانەکاندان".
عه‌بدولحه‌مید گول سەبارەت بە پێشبینییەکانی بۆ ئەو ئەنجامەکانی پارتەکەی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كاندا، رایگەیاند: "ئه‌ردۆغان بۆ خۆرهه‌ڵات و باشووری خۆرهه‌ڵات واتایه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه، ئاك پارتی واتایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه. له‌و ناوچه‌یه و ته‌واوی توركیاشدا ئاك پارتی پارتێكی توركیایه، باوه‌ڕمان وایه كه باشترین ئه‌نجام به‌ده‌ستده‌هێنین".
دواتر رایگەیاند "لە ٢٩ی کانوونی یەکەمدا تاقیکردنەوەیەک بەمەبەستی وەرگرتنی هەزار و ٦٠٠ دادوەر و داواکاری گشتیی ئەنجامدەدەین".
لەبارەی پشکەکانی جەهەپە لە بانکی ئیش، گول رایگەیاند: "رەنگە کارێک لەو بوارەدا ببێتە رۆژەڤی پەرلەمان. له‌به‌رئه‌وه‌ی جه‌هه‌په وه‌سیه‌ته‌كانی ئه‌تاتوركی جێبه‌جێ نه‌كردووه دامه‌زراوه‌ی زمانی توركی و دامه‌زراوه‌ی مێژووی تورك دۆسیه‌یان له‌سه‌ر كردووەته‌وه. وه‌سیه‌تی ئه‌تاتورك بۆ ئه‌وه بووه پشكه‌كان بۆ هه‌ردوو دامه‌زراوه بچن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێز و به‌رده‌وام بن".
سەبارەت بە داواکارییەکان بۆ ده‌ركردنی لێبووردن، وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند: "هه‌ستیاری بنه‌ڕه‌تیمان له‌گه‌ڵ هه‌ستیاری كۆمه‌ڵگادا له‌سه‌ر هه‌مان ئاڕاسته‌یه. ئه‌وه‌ی له‌و بابه‌ته‌دا بریار ده‌دات سیاسه‌ته".