Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
20 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دادی تورکیا، عەبدولحەمید گول رایگەیاند "لە گرتووخانەکاندا، ٢٦٠ هەزار و ١٤٤ کەس هەن. ٢٠٢ هەزار و ٤٣٤یان حوکمدراون و ٥٧ هەزار و ٧١٠یان دەستبەسەرکراون".
عەبدولحەمید گول گوتی: "بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ هاوکات خەباتی دەزگای دادوەریی تورکیایە لە پێناو ناوبانگی باش و سەربەخۆییدا. ئەم بەرەنگارییە لە رێگەی بەرزکردنەوەی ئاستی ناوبانگی باشی دەزگای دادوەریی و باوەڕی کۆمەڵگە بە دادپەروەریی، درێژە پێدەدەین".
ئەو گوتیشی: "٢٨٩دۆسیه له‌سه‌ر تاوانی كوده‌تا كراوه‌ته‌وه. له‌وانه‌ش ٢٢٠یان بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه و ٦٩شیان كاره‌كانی دادگا له‌باره‌یانه‌وه درێژه‌ی هه‌یه".
عەبدولحەمید گول گوتی: "پرۆسەی دادگایی‌کردنی فهتۆچییەکان له چوارچێوه‌ی یاسا و راستییه‌كاندا و به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی یاسای نێودهوڵهتییەکاندا، به هه‌وڵ و فیداكاری زۆر درێژه‌ی هه‌یه".