Alp Özden,İsmail Çimen,Muhammet Ali Kemal
20 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی سەبارەت بە کۆبوونەوەی سبەینێی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئه‌گه‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌ك بێت له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه ئه‌و دروسته. ئێمه روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌مان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سبه‌ی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سهركۆمار له كاتژمێر ١٦:٠٠ بێته رۆژه‌ڤه‌وه ئه‌وا ره‌نگه به‌شداریی بكه‌ین".
دەولەت باخچەلی لەدوای کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ی باس له كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له سبه‌ینێدا، سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی گوتى: "ئه‌گه‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌ك بێت له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه ئه‌و دروسته. ئێمه روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌مان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سبه‌ی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سهركۆمار له كاتژمێر ١٦:٠٠ بێته رۆژه‌ڤه‌وه ئه‌وا ره‌نگه به‌شداری بكه‌ین".
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا بابەتی کۆبوونەوەکە "هاوپەیمانیی لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکاندا" دەبێت یان نا، باخچەلی گوتی: "بابەتی کۆبوونەوەکە خاوەن بانگێشت دیاریی دەکات. بۆ شوێنێک کە بانگێشت دەکرێین ئێمە بە رۆژەڤی خۆمانەوە بڕۆین، ئەوە دەبێتە شتێکی دیکە. لە مەهەپە ناوەشێتەوە".
گوتیشی: "له رێگای ته‌شه‌نه‌پێدانی مشتومڕی توند و مه‌ترسیدار له‌سه‌ر سیسته‌می حوكمڕانی سه‌ركۆماری هه‌وڵی كاری ئیستیفزازی ده‌درێت. رێگه به‌وه ناده‌ین و دیسانه‌وه فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی زیلـلهت له ریشه‌وه دهردهكێشین".