Kemal Karadağ
15 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە- AA
وەزیری دادی تورکیا، عەبدولحەمید گول ئەرکی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی زیندانییەک لە گیوموشهانە بە کەسانی پسپۆڕ سپارد.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، وەزیری داد ئامانجیەتی لێکۆڵینەوەی ورد لە هۆکاری گیانلەدەستدانی زیندانی، مستەفا کاباکچیئۆغڵو بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش دوو پشکنەری راسپاردووە.
پشکنەرەکان لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن ئایا لەپشت گیانلەدەستدانی ناوبراوەوە هیچ کەمتەرخەمی و خەمساردییەک هەبووە یان نا.