Sarp Özer,1 23
02 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2019
شڕنەخ- AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار، لەگەڵ فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی وڵاتەکەی، جەنەراڵ ئومیت دوندار لەسەر هێڵی سنووریی نێوان وڵاتەکەی و عێراق لەگەڵ کۆماندۆکان کۆبوویەوە و رایگەیاند: "تیرۆریستان و هاوکارانیان هیچ رزگاربوونێکیان نییە. بەرەنگاربوونەوەمان لە دژیان تا کۆتایی درێژەی دەبێت. بەهیچ شێوەیەک وەستان نییە لە ناوچەکە. ئەم بەرەنگارییە تا کۆتایی بەردەوام دەبێت، دەستەبەری ئەوە دەکەین کە ئەم بەرەنگارییە تا کۆتایی بەردەوام بێت، رێگە بە هیچ جۆرە دیفاکتۆیەک نادەین".
- دەستدرێژیی بۆ سەر بنکەی سەربازیی
خولوسی ئاکار باسی لەوەکرد کارەکانیان لە دژی پێگەکانی تیرۆریستان لە منبج وخۆرهەڵاتی فوڕات درێژەی هەیە و رایگەیاند: "سەبارەت بەم کارانە، چالاکییەکانمان لەسەر ئاستی جۆراوجۆر لەسەروو هەمووشیانەوە لەگەڵ ئەمریکا و رووسیا درێژەی هەیە"، ئاماژەی بەوەشکرد شاندێکی وەزارەتەکەیان سەردانی رووسیایان کردووە و زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە، هەروەها گوتی:
"لە کاتی کارەکاندا ئەمریکییەکان هاتن و رۆیشتن، شاندی ئێمە دەڕۆن و دێن. ئەمە جگە لەوەی کارکردنمان هەیە لەگەڵ رووسەکان. لە کۆتایی هەموو ئەمانەدا، بە خۆشحاڵییەوە ئەوە دەبینین کە بەڕاستیی لایەنەکان لە تێزەکانی تورکیا و داواکارییەکانی سوپاکەمان، نزیکدەبنەوە. ئێمەش رێزی یەکپارچەیی خاک و یەکێتی سیاسیی سەرجەم دراوسێکانمان لەسەروو هەمووشیانەوە، سووریا و عێراق دەگرین. پێویستە هەمووان ئەوە بزانن کە خەمی ئێمە تیرۆریستانن. له چه‌ند رۆژی رابردوودا تیرۆریستان كاری ئیستیفزازانهیان ئه‌نجام دا بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی سوری و خه‌ڵكی ئه‌وێیان هاندا و به جلی مه‌ده‌نییه‌وه چوونه ناو خه‌ڵكه‌كه و به جۆرێك له جۆره‌كان چوونه بكه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌وێ. سه‌ربازانمان له‌وێ به مامه‌ڵه‌ی پشوودرێژی، خۆڕاگری و ژیرانه رێگه‌یان له‌و كاره ئیستیفزازیه گرت. خۆی ئه‌و جۆره كارانه به ته‌واوی كاری بێهوده‌ن. دیاره كه تیرۆریستان به‌و جۆره كاره ئیستیفزازیانه ناگه‌نه هیچ ئه‌نجامێك. هه‌موو ئه‌و كارانه وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێشتر رێ‌یان لێ‌گیرا و رێگریكردن لێشیان به‌رده‌وام ده‌بێت. به خۆشحاڵیشه‌وه چاودێری گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی ئیداره‌ی هه‌ولێرمان كردووه له كاتی رووداوه‌كان و دواتریش و بۆچوونی ئه‌وان له باره‌ی رووداوه‌كه. تیرۆریستان و هاوکارانیان هیچ رزگاربوونێکیان نییە. بەرەنگاربوونەوەمان لە دژیان تا کۆتایی درێژەی دەبێت. بەهیچ شێوەیەک وەستان نییە لە ناوچەکە. ئه‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه تا كۆتایی به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ین رێگه به (سه‌پاندنی) هچ جۆره ئه‌مرێكی واقیع ناده‌ین".