Efsun Yılmaz
02 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2019
ئیزمیر- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند: "ئه‌وه‌ی وایكردووه هه‌ده‌په‌ی کۆنترۆڵکراو لەلایەن پەکەکە و جه‌هه‌په یه‌كبگرن چییه و ئامانج چییه لێی؟ له ئاستی سه‌ره‌وه ده‌ڵێم نه‌ك بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری، ده‌بینم كه ئیزمیرییهكان له‌وه ناڕازین. ئایا یه‌كگرتوویی ئایدۆلۆژیایه یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی كاتییە یاخود مەبەست لێی رووخاندنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه كه تا ئێستا به تیرۆر و هه‌وڵه‌كانی دیكه نه‌توانراوه بیڕوخێنن؟".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو لە خوانی بەیانیدا لەگەڵ ئەو ژنانەی لە رێکخستنەکانی ژنانی ئاک پارتیدا کاریان کردووە، کۆبوویەوە و گوتەیەکی پێشکەشکردن.
لەمیانی گوتەکەیدا چاوش‌ئۆغڵو باسی لەوەکرد بۆ ئەوەی تورکیایەکی بەهێز بەردەوام بێت، سەقامگیریی پێویستە و رایگەیاند: "ئه‌وه‌ی وایكردووه هه‌ده‌په‌ی کۆنترۆڵکراو لەلایەن پەکەکە و جه‌هه‌په یه‌كبگرن چییه و ئامانج چییه لێی؟ له ئاستی سه‌ره‌وه ده‌ڵێم نه‌ك بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری، ده‌بینم كه ئیزمیرییهكان له‌وه ناڕازین. ئایا یه‌كگرتوویی ئایدۆلۆژیایه یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی كاتییە یاخود مەبەست لێی رووخاندنی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه كه تا ئێستا به تیرۆر و هه‌وڵه‌كانی دیكه نه‌توانراوه بیڕوخێنن؟".
هەروەها رایگەیاند: "تورکیا ئەمڕۆش ئامانجە، سبەینێ هەر ئامانج دەبێت بەڵام ئێمە چەند بەهێزبین، بە ئاسانی دەگەینە ئامانجەکانمان. ئەم هەڵبژاردنە تەنها هەڵبژاردنە بۆ تورکیا؟ ئەم هەڵبژاردنە گرنگە، هاوشێوەی سەرجەم هەڵبژاردنەکان، هاوشێوەی گشت‌پرسیی. ئەم هەڵبژاردنە لۆکاڵییانە بۆ جیهانیش گرنگە. لەوانەیە بڵێن چ پەیوەندییەکی بە جیهانەوە هەیە. لە هەموو هەڵبژاردنێکدا جیهان چاوی لەسەر تورکیایە. رەجەب تەیب ئەردۆغان چۆن ئەو هەموو هەڵبژاردنەی بردەوە، ئەوانەی خۆشیان دەوێت و ئەوانەش کە خۆشیان ناوێت، ئەوانەی حەزدەکەن و ئەوانەشی کە حەزناکەن... بەڵام لەماوەی دواییدا بەتایبەت لە خۆرئاوا کەسانێکیش هەن کە دەڵێن 'با رەجەب تەیب ئەردۆغان بدۆڕێت'. گەلەکەمان لە هەڵبژاردنەکاندا تەنها بۆ شار و وڵاتەکەی نا، بەڵکو دەنگی بۆ ئەمەش داوە".