Süleyman Tunç,Muhammet Ali Kemal
02 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2019
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک رایگەیاند: "ئیسرائیل بڕیاریدا بە درێژنەکردنەوە ماوەی کاری هێزی کاتیی نێودەوڵەتیی لە شاری خەلیلی کەرتی خۆرئاوای داگیرکراو. ئەمە هەنگاوێکی نوێیە کە پێویستە ئیسرائیل بەهۆیەوە ئیدانە بکرێت کە دەیەوێت لەرێگەی ئەمەوە کارە نایاساییەکانی بشارێتەوە".
عومەر چەلیک لە روونکردنەوەیەکدا کە لەرێگەی هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، باسی لەوەکردووە کە ئیسرائیل بڕیاریداوە بە درێژنەکردنەوەی ماوەی کاری هێزی کاتیی نێودەوڵەتیی لە شاری خەلیلی کەرتی خۆرئاوای داگیرکراو، راشیگەیاندووە: "ئەمە هەنگاوێکی نوێیە کە پێویستە ئیسرائیل بەهۆیەوە ئیدانە بکرێت کە دەیەوێت لەرێگەی ئەمەوە کارە نایاساییەکانی بشارێتەوە. ئەوەی کە حکوومەتەکەی نەتانیاهو وەک هۆکاری پشت ئەم بڕیارە نیشانیداوە، بانگەشەی ئەوەیە کە هێزی کاتیی نێودەوڵەتیی لە دژی ئیسرائیل کاریان کردووە، ئەمە بۆ هیچ کەسێک جێگای باوەڕ نییە. بیانووەکەی حکوومەتی ناتانیاهو، هەوڵێکە بۆ ئاوەژووکردنەوەی راستییەکان و نیشاندەری ئەوەیە کە هێزی کاتیی نێودەوڵەتیی کارەکانیان بەشێوەیەکی بێلایەنانە کردووە".