Fecri Barlık,Muhammet Ali Kemal
02 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2019
سێرت- AA
لە سێرت کە میانی کارەکانی وێستگەیەکی جیۆتێرماڵ، لە چوارچێوەی هەڵکەندنی یەکێک لە بیرەکاندا نەوت دۆزرایەوە.
کارەکانی هەڵکەندنی بیرەکانی وێستەگەکە، کە مەبەست لێی دابیکردنی ئاوی کانزایی سرووشتیی (ئاوی تێرماڵ)ە و بە سەرپەرشتیی راوێژکاری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، پرۆفیسۆر دکتۆر یاسین ئاکتای بە دووری ١٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەکەوە و لە ناوچەی رووباری کەزەر درووست دەکرێت، دەستیپێکردووە.
لە قووڵایی ٧١٥ مەتردا و دوای ئەوەی ئەو ئاوەی کە دەویسترا بەدەستهات و بووە جێگەی بایەخی ئەو کەسانەی گرنگیی بە دەوڵەمەندیی کانزایی ئاوەکە دەدەن، ئەو نموونانەی کە لە ئاوەکە وەرگیرابوون رەوانەی کۆمپانیای هاوبەشی نەوتی تورکیا (TPAO) کران.
لە لێدوانێکدا پرۆفیسۆر دکتۆر یاسین ئاکتای، ئاماژەی بەوەکرد کارەکانی درووستکردنی وێستگەکە کە هەلیکار بۆ ١٠٠٠ کەس دەڕەخسێنێت، درێژەی هەیە.
باسی لەوەشکرد لە میانی هەڵکەندی بیری ئاوی کانزایی سرووشتیی بەمەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستی وێستگەکە لەرووی ئاوی کانزایی سرووشتییەوە، نەوت دۆزراوەتەوە و رایگەیاند: "داتاکانی کۆمپانیای هاوبەشی نەوتی تورکیا ئەم پێشهاتەی پشتڕاستکردەوە. ئەم وێستگەیە لەرێگەی سەرمایەی بیانییەوە و ئەنجامدەدرێت و جگە لەوەی پلانی نوێی شارسازیی سێرت دیاریی دەکات، رۆڵی دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی گەشتیاریی ناوچەکەش. لەگەڵ ئەو وێستگەیەی کە لەسەر بانگێشتی بەڕێز غەنوشی لە تونس درووستدەکرێت، پێکەوە و بەشێوەی هاوکات بنیات دەنرێن".