توركيا

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "چوار تیرۆریستیی پەکەکە کە لە حەشارگەکانی باکووری عێراق هەلاتبوون خۆیان ڕادەستکردەوە"

ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک: "لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، چوار تیرۆریستیی دیکەی پەکەکە کە لە حەشارگەکانی باکووری عێراق هەڵاتوون، خۆیان ڕادەستکردووە".

Utku Şimşek  | 22.05.2025 - نوێکردنەوە : 22.05.2025
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: "چوار تیرۆریستیی پەکەکە کە لە حەشارگەکانی باکووری عێراق هەلاتبوون خۆیان ڕادەستکردەوە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک لە بینای وەزارەتی بەرگریی تورکیا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی سازکرد.

ئاکتورک باسی لەوە کرد کە سوپای تورکیا بە هەموو توانایەوە پێداگرانە بەردەوامە لەسەر خەبات لە پێناو بەرگریی و ئاسایشی وڵات و، ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەموو جۆرە مەترسییەک بۆ سەر یەکێتیی و یەکڕیزیی وڵات.

زەکی ئاکتورک ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆپەراسیۆن و هەڵمەتەکانی کێوماڵ کردن بۆ تەواو سفرکردنەوەی توانای ڕێکخراوی تیرۆریستیی بۆ ئەنجامدانی کردە و جووڵە درێژەی هەیە و، ڕایگەیاند: "لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، چوار تیرۆریستیی دیکەی پەکەکە کە لە حەشارگەکانی باکووری عێراق هەڵاتوون خۆیان ڕادەستکردووە".

گوتیشی: "لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی لە ناوچەی چنگ-قفڵ لە نێو ئەشکەوتەکانی تیرۆریستاندا دەستگيرا بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک، تەقەمەنی و پێداویستی ژیاندا و لەناوبران".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın