Utku Şimşek
14 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە ناوخۆی وڵات و دەرەوەی سنوورەکان بە باکووری عێراق و سووریاوە ئەنجامدراون، ٤٣ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک، لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە بینای وەزارەتەکە سازی کرد، ئاماژەی بەوە کرد کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێداگرانە درێژەی هەیە.
ئاکتورک باسی لەوە کرد کە لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە ناوخۆی وڵات و دەرەوەی سنوورەکان بە باکووری عێراق و سووریاوە کراونەتە سەر تەواوی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بەتایبەتی پەکەکە|کەجەکە|پەیەدە-یەپەگە، داعش و فەتۆ، ٤٣ تیرۆریست لە چالاکی خراون.