Orhan Onur Gemici,Fırat Taşdemir
14 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا کۆچی دوایی پەرلەمانتاری کۆجائەلی پارتی سەعادەت، حەسەن بیتمەزی ڕاگەیاند، کە پاش تێکچوونی باری تەندروستیی لە ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمان گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و خرایە ژێر چارەسەرەوە.
لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، کۆجا لە نەخۆشخانەی بیلکەنت شەهیر ڕایگەیاند: "پەرلەمانتاری کۆجائەلی، بەڕێز حەسەن بیتمەز، کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمان باری تەندروستیی تێکچوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی بیلکەنت شەهیر، لە دوێنێ شەوەوە ڕەوشی ناجێگیر بوو. ئەمڕۆ سەرەڕای هەموو هەوڵەکان لە یەکەی چاودێری چڕ نەتوانرا ڕزگار بکرێت و کاتژمێر ١١:٥٠ خولەک، کۆچی دوایی کرد، لە خودا دەپاڕێینەوە لێی خۆشبێت و سەرەخۆشی لە کەسوکاری دەکەم".