Hatice Şenses Kurukız,Elif Küçük
30 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
مەسعود یڵماز، کە یەکێکە لە سەرۆکوەزیرانەکانی پێشوتری تورکیا، لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
مەسعود یڵماز ئەمڕۆ لە ناخۆشخانەیەکی تایبەت لە ناوچەی شیشلی ئیستانبوڵ کە تیایدا چارەسەری وەردەگرت، گیانی لەدەستدا.
مەسعود یڵماز ماوەیەک بوو لەژێر چارەسەردابوو.
(ئەرشیڤ) مەسعود یڵماز کە یەکێکە لە سەرۆکوەزیرانەکانی پێشوتری تورکیا، لەو نەخۆشخانەیەی لە ئیستانبوڵ چارەسەری وەردەگرت، کۆچی دوایی کرد. ( AA - ئاژانسی ئانادۆڵو )
- ژیاننامە
ئەحمەد مەسعود یڵماز، لە شەشی تشرینی دووەمی ١٩٤٧دا، لە ئیستانبوڵ لە دایکبووە. لە ساڵی ١٩٧١دا بەشی دارایی و ئابووریی کۆلێجی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ئەنقەرەی تەواوکردووە. لە کۆلێجی ئابووریی و زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی کۆڵن لە ئەڵمانیا ماستەری بەدەستهێناوە. لە کەرتی تایبەتدا وەک بەڕێوەبەر کاریکردووە و، لە کەرتی پیشەسازیشدا پۆستی وەرگرتووە.
یڵماز لە ساڵی ١٩٨٣دا بووەتە ئەندامی دامەزرێنەر لە پارتی ئاناوەتەن و، بووەتە سەرۆکی گشتیی یەکێتیی دیموکراسیی ئەورووپا.
یڵماز دوو کتێبی بە زمانەکانی ئەڵمانی و ئینگلیزی بڵاوکردووەتەوە.
مەسعود یڵماز لە خولەکانی ١٧، ١٨، ١٩، ٢٠ و ٢١دا پەرلەمانتار بووە لەسەر بازنەی ریزە و، لە ٤٥هەمین کابینەی حکوومەتدا وەزیری دەوڵەت و وەزیری کلتوور و گەشت و گوزەر بووە، لە ٤٦ و ٤٧هەمین کابینەی حکوومەتدا پۆستی وەزارەتی دەرەوەی بەڕەوەبردووە، لە ٤٨، ٥٣ و ٥٥هەمین کابینەکانی حکوومەتدا پۆستی سەرۆکایەتی وەزیران و لە کابینەی ٥٧ هەمینیشدا پۆستی وەزیری دەوڵەت و جێگری سەرۆکوەزیرانی بەڕێوەبردووە.
یڵماز لە ساڵانی ١٩٩١ بۆ ٢٠٠٢دا سەرۆکایەتی گشتیی پارتی ئاناوەتەنی کردووە.
یڵماز کە هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی دوو منداڵە کە یەکێکیان لە ساڵی ٢٠١٧دا کۆچی دوایی کردووە، لە پێنجی ئایاردا نەشتەرگەری مێشکی بۆکراوە.