Sefa Mutlu,Hasan Hüseyin Kulaoğlu,Güç Gönel
01 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
رۆژی هەینی رابردوو، مەسعود یڵماز کە لەنێوان ساڵانی (١٩٩١-١٩٩٩) سێ جار پۆستی سەرۆکوەزیرانی تورکیای بەڕێوەبردووە لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا، بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
بە بەشداری سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئەندام و بەرپرسی حزبە جیاوازەکان لە شاری ئیستانبوڵ، نوێژی مردوو لەسەر تەرمی مەسعود یڵماز کرا.
لە رێوڕەسمەکەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد و گوتی: "جێگای بەڕێز مەسعود بەهەشت بێت. بەناوی خۆم، خێزانەکەم و گەلەکەمەوە سەرخۆشی لە خانەوادەکەی دەکەم. بێگومان یەکێتی و یەکڕیزیمان دەبێتە گەورەترین سامانی نەتەوەییمان. هەربۆیە بەناوی ئێوەشەوە سەرخۆشی لە گەلەکەمان دەکەم".
دواتر تەرمی مەسعود یڵماز بەرەو گۆڕستان بەڕێکرا.