Hemin Hüseyin
02 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2018
هەولێر - AA
سەرچاوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دلۆڤان ئیدریس بارزانی برای سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کردووە.
دلۆڤان ئیدریس بارزانی نوێنەری سەرۆکوەزیرانی هەرێم بوو بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی.
دلۆڤان ئیدریس بارزانی لە ساڵی ١٩٦٦ لە دەڤەری بارزان لە دایک بووە و دوانەیە لەگەڵ نێجیرڤان بارزانی برای.
بڕیارە لە دەڤەری بارزان بە خاک بسپێردرێت.