ئەنقەرە
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا بۆلەند ئارنچ ھەڵسەنگاندنێکی لەبارەی چونی چوار پەرلەمانتاری ئافرەت بە سەرپۆشەوە بۆ ناو پەرلەمانی تورکیا کرد و گوتی: "ئەمە ئەوە دەردەخات کو دیموکراسی لە تورکیا لە قۆناغی گەشەپێداندایە و وەرزێکی نوێ دەستپێدەکات. پەرلەمان لەلایەن گەلەوە ھەڵدەبژێردرێت و بێ ھیچ و کۆسپێک دەچێتە ناو پەرلەمان و کاری خۆی دەکات."