İlkay Güder,Muhammet Ali Kemal
10 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو ئه‌وان چاوه‌ڕێن عه‌فرین بدرێته‌وه ده‌ست حكوومه‌تی سووریا، رایگه‌یاند: "ئه‌م بۆچوونه زۆر هه‌ڵه‌یه. ئێمه زۆرباش ده‌زانین عه‌فرین رادەستی كێ دەکەینه‌وه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مان، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی په‌یوه‌ست به بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری "گوتتان كه 'په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بێت'. له‌گه‌ڵ پوتیندا قسه‌تان كردووه. ئایا له‌گه‌ڵ تره‌مپیشدا قسه ده‌كه‌ن؟" ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیی بكات، هیچ هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌نه‌كردن بوونی نییه. به‌پێی پێشهاته‌كان ئه‌گه‌ر پێویست بكات منیش په‌یوه‌ندیی پێوه ده‌كه‌م".
سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ له‌باره‌ی عه‌فرینه‌وه كه رایگه‌یاندبوو "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین راده‌ستی رژێمی سووریا بكرێته‌وه"، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند "ئه‌مه بۆچوونێكی زۆر هه‌ڵه‌یه. ئێمه زۆرباش ده‌زانین عه‌فرین رادەستی كێ دەکەینه‌وه. پێویستە سەرەتا باس لە راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی سووریا كه له‌ژێر ده‌ستی وڵاتانی دیكه‌دایه، بكرێت. گوتنی ئه‌وه‌ی 'رژێم ئه‌و شوێنانه‌ی داوه' دڵنیاییمان پێ نادات. كه‌ی كاتی هات عه‌فرین راده‌ستی خودی عه‌فرینییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه. به‌ڵام ئه‌و واده‌یه له‌ده‌ست ئێمه‌دایه و ئێمه دیاریی ده‌كه‌ین نه‌ك به‌ڕێز لاڤرۆڤ".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌به‌رامبه‌ر وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی گوته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، كه رایگه‌یاندبوو "منیش بڕیارێك ده‌ده‌م"، گوتی: "له ئێستادا ئێمه‌ش ته‌ماشا ده‌كه‌ین، بزانین چی ده‌بێت".
له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا له‌باره‌ی رووداوه‌كانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئه‌نجامده‌دات یان نا، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئێمه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌رێز پوتیندا ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییانه ئه‌نجامده‌ده‌ین. له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تره‌مپیش به‌هه‌مان شێوه، ده‌یكه‌ین. دیسانیش ئه‌نجامیده‌ده‌ین".