Meltem Öztürk,Ramal Abdullah Mahmood
10 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 11 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئیدانەی هێرشی کیمیایی سەر شاری دوما لە غوتەی رۆژهەڵات کرد و گوتی "ئه‌و به نه‌فره‌ت ده‌كه‌م كه كۆمه‌ڵكوژیی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات و دوما-یان ئه‌نجامدا. ئه‌وانه‌ی ئه‌م كۆمهڵكوژییهیان ئه‌نجامداوه هه‌ركه‌سێك بن، دڵنیاییه‌وه حیساب و باجه‌كه‌ی به به‌قورسی ده‌ده‌ن".
له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاك پارتی له په‌رله‌مانی توركیا، ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ی به‌چه‌كی كیميایی كرایه سه‌ر شارۆچكه‌ی دوما و بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ٧٨ كه‌س، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌و به نه‌فره‌ت ده‌كه‌م كه كۆمه‌ڵكوژیی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات و دوما-یان ئه‌نجامدا. ئه‌وانه‌ی ئه‌م كۆمهڵكوژییهیان ئه‌نجامداوه هه‌ركه‌سێك بن، دڵنیاییه‌وه حیساب و باجه‌كه‌ی به به‌قورسی ده‌ده‌ن. له‌مباره‌یه‌وه به‌رده‌وامین له په‌یوه‌ندی. دوێنێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پوتین په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیم ئه‌نجام دا. ئه‌مڕۆ و سبه‌یش به‌رده‌وام ده‌بین له په‌یوه‌ندییه‌كان به هه‌مان شێوه".
له ئاكامی هێرشی رژێمی سووریا به چه‌كی كیميایی له رێكه‌وتی ٨ی نیسان بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی دوما كه دوا خاڵی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاته له ژێر كۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆندابێت، ٧٨ سڤیل گیانیان له‌ده‌ست دا.