Orhan Onur Gemici
24 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له بنكه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئاسمانییه‌كان، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیی بۆسه‌ر ناوچەی ئاسۆس باكووری عێراق به‌ڕێوه‌برد كه تیایدا ٢٨ ئامانجی تیرۆریستان خاپوور كران.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا، یه‌شار گوله‌ر و فه‌رمانده باڵاكانی سوپای توركیا یاوه‌ری وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكاریان كردووه.
له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆریستان كه به فه‌رمانی خولوسی ئاكار ئه‌نجام دراوه، فڕۆكه‌كان به‌ته‌واوی ئامانجه‌كانیان پێكاوه و به‌سه‌لامه‌تی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بنكه‌كانیان.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی گرته‌ی كاتی پێكانی ئامانجه‌كانی تیرۆریستانی بڵاو كرده‌وه.
پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی كاری هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی به‌رگریی و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (MiT)دا له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانییدا كه زیاتر له ٢٠ فڕۆكه به‌شدارییان تیادا كرد به‌یانی ئه‌مڕۆ، ٢٨ ئامانجی تیرۆریستان كه پێشتر له ناوچه‌ی ئاسۆس باكووری عێراق ده‌ستنیشان كرابوون خاپوور كران. به‌مه‌یش گورزێكی به‌هێز له رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه درا.