Yıldız Aktaş,Muhammed Ali Toruntay
10 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند "سه‌ربازانمان له رێگه‌ی نووسینه‌وه‌ی داستانی قاره‌مانێتیی، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان. وره‌ی سه‌ربازانمان زۆر به‌رزه".
خولوسی ئاكار له میانی هاتنی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی بەرفراوانی سه‌رۆك لقه‌كانی ئاك پارتی له پارێزگاكان، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد کە زانیارییه‌كان له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاوده‌كرێنه‌وه.
خولوسی ئاكار جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به سه‌ركه‌وتووییه‌كی مه‌زن به‌رده‌وامه و رایگه‌یاند "سه‌ربازانمان له رێگه‌ی نووسینه‌وه‌ی داستانی قاره‌مانێتیی، به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان. وره‌ی سه‌ربازانمان زۆر به‌رزه. ته‌نها وره‌ی سه‌ربازان نا، به‌ڵكو هی هه‌موو كه‌س...".