Murat Eğilmez,Hemın Othman Mohammed
26 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نتاڵیا - AA
پارێزگاری ئه‌نتاڵیا، مونیر كارالۆئۆغڵو رایگه‌یاند: "به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و گه‌رده‌لووله‌وه له فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌نتاڵیا یه‌كێك له پاسه‌كان كه گه‌شتیاری ده‌گواسته‌وه وه‌رگه‌ڕاوه. به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا لێره 10 كه‌س برینداربوون".
كارالۆئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه باران بارینی به‌خوڕ و گه‌رده‌لوولی به‌هێز كاریگه‌ری نه‌رێنیی له شاره‌كه‌یان دروست كردووه و، زیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و، رایگه‌یاند:
"یه‌كێك له‌و پلیكانانهی بۆ گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیار بۆ نێو فڕۆكه‌كان به‌كارهاتووه له‌گه‌ڵ پاسێكدا وه‌رگه‌ڕاون، زیان به‌ر هێلیكۆپته‌رێكی پۆلیس و فڕۆكه‌یه‌ك گه‌یشتووه. به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا لێره 10 كه‌س برینداربوون. تكام له هاووڵاتیان ئه‌وه‌یه هۆشدارییه‌كانی كه‌شناسی له‌به‌رچاو بگرن. با به‌پێی ئه‌و هۆشداریانه بێنه ده‌ره‌وه. هۆشداریان ده‌ده‌ینێ جگه له‌وه‌ی كه ئاگادار ده‌كرینه‌وه نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه".