Zekeriya Karadavut,???
16 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2019
ئاكسارای – AA
له ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی پاسێك له ئاكسارای كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٢٠ی دیكه‌یش برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان پاسێك كه هێشتا ناسنامه‌ی شۆفێره‌كه‌ی نه‌زاندراوه، له ٣٩ه‌مین كیلۆمه‌تری سه‌ر رێگای ئاكسارای-ئه‌نقه‌ره كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه و له ئاكامی ئه‌وه‌یشدا پاسه‌كه وه‌رگه‌ڕاوه.
به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كان له ئاكامدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و ٢٠ی دیكه‌یش برینداربوون.
ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كراون. برینداران به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن ده‌گه‌یه‌ندرێنه نه‌خۆشخانه‌كان.