Yusuf Soyalp,Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
01 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2017
وان - AA
ئه‌و به‌شه‌ی له كه‌ناری ده‌ریاچه‌ی وان بۆ مه‌له‌کردنی هاووڵاتییان ته‌رخانكراوه كه له لایه‌ن شاره‌وانی ئه‌دره‌میت دروستكراوه كه به بڕیارنامه‌یه‌ك كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه ده‌ركراوه دامه‌زرێنراوه، به چڕی له لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه سه‌ردان ده‌كرێت.
گه‌شتیارانی ئێرانی و هاووڵاتییانی ناوچه‌كه كاتێک سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن، له ئاوی ده‌ریاچه‌كه‌دا مه‌له‌ده‌كه‌ن و، به ته‌ماشاكردنی خۆرئاوابوون كاتێكی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، قایمقام و بریكاری سه‌رۆك شاره‌وانی، ئاتف چیچهكلی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خۆشحاڵن به كردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه كه بێ به‌رامبه‌ر خزمه‌تی هاووڵاتییان ده‌كه‌ن و، گوتی: "ماوه‌ی 10 رۆژه ئه‌و شوێنه خزمه‌تی هاووڵاتییان ده‌كات. هه‌وڵماندا له‌وێدا زۆر خزمه‌ت پێشكه‌ش به هاووڵاتییان دەكه‌ین. ئامانجیشمان ئه‌وه‌یه هاووڵاتییانمان كاتی خۆش به‌سه‌ر به‌رن".
ئاتف چیچهكلی باسی له‌وه كرد كه له‌و شوێنه‌دا خزمه‌تگوزاری ئه‌منی هه‌یه و شوێنی نوێژكمردنیشی لێیه. گوتیشی: "له‌و شوێنه‌دا خزمه‌تگوزاری رزگاركردن و، پاركی وه‌ستانی ئۆتۆمبێلی تێدایه. له‌و كاته‌وه‌ی كراوه‌ته‌وه تائێستا 10 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی كردووه".
- ''ئەو حەسرەتەی بۆ هاتنە سەر دەریاچەکە هەمانبوو، کۆتایی هات''
یەکێک لە هاووڵاتییان بە ناوی هارون ئاڵتن، باسی لەوەکرد بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاری پێویستەوە، ماوەیەکی درێژە نەچووەتە ناو دەریاچەکەوە بە مەبەستی مەلەکردن.
هارون ئاڵتن باسی لە گرنگیی ئەو پرۆژەیە کرد کە شارەوانیی ئەدرەمیت ئەنجامیداوە و گوتی: ''لەگەڵ منداڵەکانم هاتینە کەنار دەریاچەکە و کاتێکی خۆشمان بەسەربرد. ئەو حەسرەتەی هەمانبوو بۆ دەریاچەکە، کۆتایی هات. ئەوە ئێمەی دڵخۆش کرد کە هاووڵاتییانمان دەتوانن لە کەشێکی ئارام و دڵرفێنی لەو جۆرەدا کاتەکانیان بەسەر بەرن. شارەوانیش پرۆژەیەکی جوانی درووستکردووە''.
یەکێکی دیکەش لە هاووڵاتییان، سینان یڵماز ئاماژەی بەوەکرد پرۆژەیەکی گونجاو لە دەریاچەی وان درووستکراوە کە جێگەی دڵخۆشییە و گوتی: ''لەبەر ئەوەی پرۆژەکە نوێیە، هەندێک کەموکوڕیی بچووکی هەیە و ئەگەر بێت و ئەو کەموکوڕییانە پڕبکرێتەوە، ئەوا دەبێتە پرۆژەیەک کە شایستەی وان دەبێت. دەریاچەی وان گەورەترین دەریاچەی تورکیایە و ئەگەر ژمارەیەک پرۆژەی دیکەی هاوشێوە بکرێنەوە، ئێمە زۆر زیاتر دڵخۆش دەکەن''.