Nazlı Yüzbaşıoğlu,Hemın Othman Mohammed
01 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محەمەد جه‌واد زەریف كۆبوویه‌وه.
به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دوواین پێشهاته‌كانی مزگه‌وتی ئه‌قسا، له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی جێبه‌جێكاری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی، چاوش‌ئۆغڵو و زەریف و شاندی یاوەریان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، چاوش‌ئۆغڵو و زەریف بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كردووه له‌سه‌ر پرسە دووقۆڵی و هه‌رێمییه‌كان، به تایبه‌تیش پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به قودس.