Sarp Özer,Sinan Uslu,Hemın Othman Mohammed
01 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
شورای باڵای سه‌ربازی توركیا، سبه‌ینێ به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، بینالی یڵدرم كۆده‌بێته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی شورای باڵای سه‌ربازیی كه له‌سه‌ر بانگهێشتی یلدرم رێكده‌خرێت، له‌سه‌ره‌تای مانگی ئابدا ئه‌نجامده‌درێت.
پێش كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌ندامانی شورا به سه‌رۆكایه‌تی بینالی یڵدرم سه‌ردانی مه‌زاری یاده‌وه‌ری ده‌كه‌ن.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه له كۆشكی چانكایا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له پاڵ باسكردنی كاره‌كانی سوپای توركیا له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فهتحوڵلاچی (فه‌تۆ)، دامه‌زراندن و پله بهرزكردنهوهكانی سه‌رهه‌نگ، جه‌نه‌راڵ/ئه‌دمیراڵ بخرێته به‌ر باس.