Ertuğrul Subaşı,Sefa Şahin,Rewa Mahmut Hasan
01 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2017
ئەنقەرە - AA
بە تۆمەتی بەکارهێنانی بنکەی ئاسمانی ئاکنجی لە میانی هەوڵە شکستخواردووەکەی کودەتای ١٥ی تەمووزی فەتۆ (رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی)دا، ٤٨٦ تۆمەتبار چوونە بەردەم دادوەر. لەوانە ٤١ بەرپرسی رێکخەری کودەتاکە لە دەرگای چوونە ژوورەوەی پارێزەر و دادوەران، چوونە ناو هۆڵی دادگاوە.

دانیشتنەکەی دادگا لە هۆڵی کەمپی دەزگای لەناوبردنی سزای سنجان لە لایەن دادگای چوارەمی سزای قورسی ئەنقەرەوە بەڕێوەدەچێت.
٤١ تۆمەتبار کە بەرپرسی سەرەکی بوون لە هەوڵی کودەتاکە لە دەرگای دادوەران و پارێزەرانەوە چوونە ناو هۆڵی دادگاوە.
هەر ٤١ تۆمەتبارەکە بە یەکڕیز لە رێوشوێنێکی ئەمنیدا چوونە ناو هۆڵەکە کە بە ناو ئیمامی مەدەنی رێکخراوەکە کەمال باتماز و جەنەراڵی پێشوو، ئاکن ئۆزتورک و لیوای پێشوو، کوبیلای سەلجوق و فەریقی پێشوو، محەمەد دیشلی لەنێو تۆمەتبارەکاندا بوونیان هەیە.