Muhammet Ali Kemal
06 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2016
پەرلەمانتاری جەهەپەی شاری ترابزۆن هالوك پەكشەن، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە كرد كە هەدەپە بیر لەوەدەكاتەوە بابەتی قەدەغەكردنی هاتوچۆ بباتە دادگای مافەكانی مرۆڤ لە ئەورووپا و نەتەوە یەكگرتووەكان و سەبارەت بەو هەواڵانەی باس لە ئامادەكاریی یاسایی توركیا لەوبارەیەوە دەكەن، ئاماژەی بەوە كرد كە هەدەپە بە بانگەشەی ئەوەی پارتی یەك نیشتمانە هاتووەتە پەرلەمان و بەڵام لە ئێستادا بۆ پارتێك گۆڕاوە كەپشتی بە رەگەز بەستووە.
پەكشەن باسی لەوە كرد كە هەدەپە پارتێكی نەتەوەپەرست نییە و گوتی: "لەرێگەی درووشمێكی سیاسییەوە لەناوچەیەك كە مەبەست لێی هاندانی رەگەزێكی دیاریكراوە بۆ یاخیبوون، سیاسەت دەكەن. ئایا هەدەپە سەبارەت مافی هاووڵاتییانی كورد لە ئیستانبوڵ دەژین هیچ گوتارێكی هەیە؟ لە ئیزمیر هەیانە؟ لە كایسەری هەیانە؟ لە سامسون هەیانە؟ نەخێر. واتە ئەگەر هاووڵاتییانی كورد لە ناوچەیەكی دیكەی ئانادۆڵو بن و لەوێ بژین، ئەوا ناچنە چوارچێوەی بایەخی هەدەپەوە. چوارچێوەی بایەخی هەدەپە پەیوەستە بە جوگرافیایەكی تەسكەوە. گوایە پەنا دەباتە بە نەتەوە یەككگرتووەكان. كێ كارەكە ئەنجام دەدات، كێ؟ پەكەكە پەنا دەباتە بە نەتەوە یەكگرتووەكان؟ رێكخراوێك كەلەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بە تێرۆریست ناسێنرابێت، بابەتی ئەوەی پەنا بباتە بەر نەتەوە یەكگرتووەكان تەنها دەبێت نوكتە بێت. ئایا هیچ شتێكی ئەوەندە كۆمێدی بوونی هەیە؟".