Mustafa Ünal Uysal
23 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2023
مێرسین – AA
هەڵمەتێکی هاوکات بە ئامانجی دەستگیرکردنی ٢٨ تۆمەتباری رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە لە پێنج پارێزگای تورکیا دەستی پێ کرد.
لە میانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی پەکەکە/کەجەکە، هۆبەی دژەتیرۆری ئاسایشی گشتیی مێرسین بەتۆمەتی ئەنجامدانی چالاکی بۆ رێکخستنەکانی گەنجانی رێکخراوەکە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ١٦ تۆمەتبار و بەتۆمەتی پڕوپاگەندەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بۆ شەش کەسی دیکە دەرکرد.
لەلایەکی دیکەوە هەروەها بەتۆمەتی دابینکردنی هاوکاریی ماددی و مەعنەوی بۆ ئەوانەی لە میانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تیرۆر حوکمدراون و لە گرتووخانەدان، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ شەش تۆمەتباری دیکە دەرچووە.
بۆ ئەم مەبەستە هەڵمەتی هاوکات بۆسەر ٢٨ ناونیشان لە مێرسین، ئەنقەرە، ئانتالیا، ئادانا و ئیزمیر ئەنجام دراوە.
پۆلیس بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و گەڕان و پشکنینی ناونیشانەکانیان.