Uğur İslamoğlu,Aoezan Khoshnaw Najmuldeen
23 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2023
ئیستانبوڵ - AA
لە ئیستانبوڵ و دوو پارێزگای دیکە ئۆپەراسیۆنێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەڕێوەچوو و تیایدا ١٢ گومانلێکراو دەستگیر کران.
تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەربە ئاسایشی ئیستانبوڵ، لێکۆڵینەوەیەکیان بۆ ئاشکراکردنی چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجامدا.
لە میانی لێکۆڵینەوەکەدا، ١٢ کەس خرانە ژێر چاودێری کە چالاکییان بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجامداوە.
هێزەکانی پۆلیس لە ئیستانبوڵ و دوو پارێزگای دیکە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان ئەنجامدا و ١٢ گومانلێکراوەکەیان دەستگیر کرد.
دەستگیرکراوەکان بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەگەڵیان برانە بەڕێوبەرایەتی ئاسایش.