Rewa Mahmood Hasan
01 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی هەدەپە و پەرلەمانتاری پارتەکە لەسەر بازنەی ئیستانبوڵ ساروهان ئۆڵوچ رایگەیاند، "ئەوەی بینراوە، ئەو ستراتیژیەی لە رۆژئاوا پەیڕەومان کرد ئەنجامی راستی هەبووە".
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە بارەگای سەرەکی پارتەکەیان ئەنجامی دا، باسی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کرد.
ئۆڵوچ ئاماژەی بەوەدا کە ماوەیەک کێشە دروست بوو لە گواستنەوەی زانیاری لە دەزگای باڵای هەڵبژاردنەوە بۆ پارتە سیاسیەکان و گوتی، "دەزگای باڵای هەڵبژاردن دەبێت بەشێوەیەکی روون و ئاشکرا پاساوی پرسی وەستاندنی گەیاندنی زانیارییەکان بۆ کۆمەڵگە و پارتە سیاسیەکان روون بکاتەوە".
لەبەشێکی دیکەی گوتەکانیدا ئۆڵوچ ئاماژەی بەوەدا کە لە شارۆچکەکانی شرناخ پارتەکەیان لەپێشەوەیە و گوتی، "زۆر لەپێشەوە گوتمان کە لە ناوەندی پارێزگاکە رەوانەکردنی دەنگدەر ئەنجام دراوە".
ئۆڵوچ لەبارەی دۆخی دێرسمیشەوە گوتی: "ههموو هێزهكان له دێرسم دژی ئێمه یهكیانگرت و كاریان كرد بۆ ئهوهی شكستبهێنین. ئهنجامهكانی ناوهند لهوهوه سهرچاوهیان گرتووه".