Abdullah Shukur
31 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
کاندیدی سەرۆکی شارەوانی گەورەی ئیستانبوڵ، بینالی یڵدرم گوتی: "لە ئیستانبوڵ ھەڵبژاردنمان بردەوە".
یڵدرم سوپاسی خەڵکی ئیستانبوڵ-ی کرد و گوتی: "ئەنجامەکان بۆ ئیستانبوڵ و وڵاتەکەمان ببێتە مایەی خێر، سوپاس ئیستانبوڵ".
یڵدرم گوتیشی: "ئینشائەڵا ئیستانبوڵ دەکەینە شارێک کە تێدا خەڵکی ئیستانبوڵ و ١٥ ملیۆن کەس بە ئاسوودەیی و دڵخۆشی بژین".