Ramal Abdullah Mahmood
28 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2017
وان – AA
لە ئاکامی هێرشێکی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە قەزای ئەرجیش سەر بە پارێزگای وان گوندپارێزێک گیانی لەدەست دا و سێی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئاکامی هێرشێکی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە ناوچە چۆڵەکانی گوندی دۆڵوجا-ی قەزای ئەرجیش سەر بە وان گوندپارێزێک گیانی لەدەستدا و سێی دیکەش بریندار بوون.
برینداران گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی ئەرجیش.
ئۆپەراسیۆن بۆ سەر چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەکە بەردەوامە.