Sangar Hamad Azeez,Rewa Mahmut Hasan,Mazın Asad
27 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2017
ئەنقەرە - AA
دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجامی فەرمی و کۆتایی گشتپرسییەکەی ١٦ ی نیسانی ٢٠١٧ ی تورکیای ئاشکرا کرد کە بەمەبەستی گۆرانکاری دەستووری وڵات ئەنجام درابوو، تیایدا ٢٥ ملیۆن و ١٥٧ هەزار و ٤٦٣ دەنگدەر بە 'بەڵێ' و ٢٣ملیۆن و ٧٧٩ هەزار و ١٤١ کەسیش بە 'نەخێر' دەنگیان داوە.
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، سەعدی گوڤەن دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردن، ئەنجامی فەرمی و کۆتایی گشتپرسیی گۆڕانکاری دەستووری تورکیای راگەیاند کە لە ١٦ی نیسان بەڕێوەچوو.
گوڤەن ئاماژە بەوە کرد کە چاویان بە هەموو ئەو سکاڵایانە داخشاندووە کە سەبارەت بە گشتپرسییەکە گەیشتووەتە دەستیان و گوتیشی: "لە کۆبوونەوەکە بڕیاریان داوە ئەنجامی فەرمی و کۆتایی گشتپرسییەکە رابگەیەنن".
-ئەنجامەکانی کۆتایی
سەعدی گوڤەن ئەنجامەکانی کۆتایی گشتپرسییەکەی گۆڕانکاری دەستووری خوێندەوە و رایگەیاند لە کۆی ٥٥ ملیۆن ٣١٩ ھەزار و ٢٢٢ دەنگدەری ناوخۆی تورکیا، ٤٨ ملیۆن ٣٧٤ ھەزار و ٥٧٦ دەنگی خۆیان بەکارهێناوە. روونیشکردەوە کە ٤٧ ملیۆن و ٥٢٨ ھەزار و ٩٤٩ دەنگ لەوانە پەسەند کراوە و ٨٤٥ ھەزار و ٦٢٧ دەنگیش ھەژمار نەکراوە و رێژەی بەشداربووان سەدا ٨٧.٤٥ بووە.
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد لە کۆی ٢ملیۆن و ٩٧٢ ھەزار و ٦٧٦ دەنگدەری دەرەوە، یەک ملیۆن و ٣٢٥ ھەزار و ٦٨٢ دەنگ دراوە. یەک ملیۆن و ٣٠٩ ھەزار و ٨٢١ لەو دەنگانە پەسەند کراوە و ١٥ ھەزار و ٨٦١ دەنگیش پەسەند نەکراوە. رێژەی بەشداربووانی دەنگدارانی دەرەوەی تورکیا سەدا ٤٤.٦٠ بووە.
لە دەروازەکانی سنووریش ٩٨ ھەزار و ٥٩٧ ھەزار کەس دەنگیان داوە و ٩٧ ھەزار و ٨٣٤ دەنگ پەسەند کراوە و ٧٦٣ دەنگ پەسەند نەکراوە و رێژەی بەشداربووش سەدا ٣.٣٢ بووە
لەبارەی ئەنجامی کۆتایی گشتپرسییەکە، سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، سەعدی گوڤەن گوتی: "لەناوخۆ و دەرەوە و خاڵە گومرگییەکاندا کۆی گشتی ٥٨ ملیۆن و ٢٩١ هەزار و ٨٩٨ دەنگدەر تۆمار کراون لەو ژمارەیە ٤٩ ملیۆن و ٧٩٨ هەزار و ٨٥٥ کەس چوونەتە سەر سندووقەکانی دەنگدان و لەوانە ٤٨ ملیۆن و ٩٣٦ هەزار و ٦٠٤ دەنگیان هەژمار کراوە،٨٢٦ هەزار و ٢٥١ دەنگیان هەژمار نەکراوە.٢٥ ملیۆن و ١٥٧ هەزار و ٤٦٣ کەس بە 'بەڵێ' کە دەکاتە لەسەدا ٥١،٤١ دەنگیان داوە، هاوکات ٢٣ ملیۆن و ٧٧٩ هەزار و ١٤١ کەسیش کە دەکاتە لەسەدا ٤٨.٥٩ دەنگیان بە 'نەخێر' داوە. بەوەش ئەنجامی ریفراندۆمەکە 'بەڵێ' بووە".