Salih Bilici
02 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند ''لە ئێستادا بەرەنگاریی تورکیا دژ بە سێ رێکخراوی تیرۆریستیی بە توندی بەردەوامە. ئەوانیش هەریەک لە رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز، فەتۆ و داعشن''.
کۆبوونەوەی شورای باڵای سەربازیی تورکیا بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، بینالی یڵدرم لە کۆشکی چانکایا بەردەوامە.
کۆبوونەوەکە لە هۆڵی چانکایا بەڕێوەدەچێت و تیایدا بینالی یڵدرم رایگەیاند کە یەکەمین کۆبوونەوەی شورای باڵای سەربازیی لە ساڵی ٢٠١٧دا، سازدەکەن.
بینالی یڵدرم ئاشکرای کرد کە لە رووی جوگرافییەوە تورکیا لە ناوەندی ناوچەیەکدایە کە لە رووی سیاسیی، کۆمەڵایەتیی و ئەمنییەوە رووداوی گرنگی تیادا روودەدات و رایگەیاند ''لەو جوگرافیا زەحمەتەدا هەڕەشەی ناوخۆیی و دەرەکیی بۆ سەر ئاسایشمان جێگەی باسە''.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا جەختی لەوەکردەوە کە لەدوای هەوڵی کودەتای قێزەونی ١٥ی تەمووز، بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی بووەتە بابەتێکی گرنگ لە پاڵ بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکەدا و گوتی: ''لە ئێستادا بەرەنگاریی تورکیا دژ بە سێ رێکخراوی تیرۆریستیی بە توندی بەردەوامە. ئەوانیش هەریەک لە رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز، فەتۆ و داعشن. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخواز، به تایبه‌تی له ساڵی رابردوودا به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌چووه. به تایبه‌تی ئه‌و كارانه‌ی كه سه‌ره‌تای مانگی ئابی ساڵی رابردوو بڕیارمان له‌سه‌ردا و، به هه‌ماهه‌نگی سوپای توركیا و یه‌كه ئه‌منییه‌كانی دیكه‌دا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجامی هه‌بوو. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخواز گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی زۆر باش".
بینالی یڵدرم تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لە ماوەی رابردوودا بە رێژەیەکی بەرچاو چوونی گەنجان بۆ شاخ کەمیکردووە و ئەو بەرپرسە خۆجێیانەی پشتیوانی‌یان لە تیرۆر کردووە لە ئەرکەکانیان دوورخراونەتەوە و رێکاری یاسایی لە دژیان گیراوەتە بەر، جەختی لەوەشکردەوە کە لە رێگەی هەڵگرتنی پارێزبەندییەکانەوە ئەو رێکارە یاساییانەی لە دژی پشتیوانە سیاسییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی گیراونەتە بەر، تینیان پەیدا کردووە و ئەو ئەنجامەش کە لەوبارەیەوە بەدەستهاتووە جێگەی سەرنجە.
بینالی یڵدرم باسی لەوەشکرد کە لەگەڵ درێژەدان بە بەرەنگاریی، رێکارە ئەمنییەکان بە مەبەستی رێگرییکردن لە دزەکردنی تیرۆریستان بە تایبەت لە سنوورەکانی باشووری تورکیاوە، تینیان دراوەتێ و گوتی: ''ئەو هەڕەشانەی کە لەسەر تورکیان هێشتا تەواو نەبوون. بابەتی دوورگەکانی ئیجە لەگەڵ یۆنان، پرسی قوبرس، بیرۆکەی ریفراندۆم لە باکووری عێراق و داهاتووی سووریا ئەمانە هەموو لە داهاتوویەکی نزیکدا تورکیا سەرگەرم دەکەن چەند دانەیەکن لەو کێشانەی کە هەن''.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا گوتیشی: "ئه‌و ناسه‌قامگیری، بۆشایی ده‌سه‌ڵات و شه‌ڕی ناوخۆییه‌ی کە له وڵاتانی باشووری سنووری وڵاته‌كه‌ماندا هه‌یه گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه له به‌رده‌ماندا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا. له كاتێكدا به‌ره‌نگارییه‌كه به‌رده‌وامه كه ئامانج لێی ده‌سته‌به‌ری ئه‌منییه. له هه‌مان كاتدا جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی بوژاندنه‌وه‌ی ئابووریی كۆمه‌ڵایه‌تی گرنگی به‌رچاوی هه‌یه".
راشیگەیاند ''لە رێگەی هەموارکردنەوەی دەستوورەوە گۆڕانکاریمان لە سیستمی ٩٤ ساڵەی بەڕێوەبردنی وڵات‌دا کردووە. ئەو هەموارە کە دەتوانین ناوی بنێین چوون لە سیستمی پەرلەمانییەوە بۆ سیستمی سەرکۆماریی حکوومەت، گرەنتی سەقامگیریی و متمانە لە ساڵانی داهاتوودا لە وڵاتەکەماندا، دەکات. ئەو سیستمە نوێیە، پێکهاتەی یەکگرتووی بەهێزتر کردووە، دەسەڵاتی بەردەوام و سەقامگیریی گرەنتی کردووە. ئەو هەمواری دەستوورە دەرفەتێکی گرنگ دەڕەخسێنێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێشهاتە هەستیارە ناوخۆیی و دەرەکییەکان لەو جوگرافیا زەحمەتەی کە تێیداین''.