Zana Natık Kerem
02 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2017
كابول ــ AA
نێردەی (پشتگیریی یەكلاییکار) سەربە پەیمانی ناتۆ لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە كە كردەیەكی خۆكوژی، كاروانێكی هێزەكانی ناتۆی لە نزیك ویلایەتی قەندەهار باشووری ئەفغانستان كردە ئامانج.
هەر چەندە لە بەیاننامەیەكدا، نێردەی (پشتگیریی یەكلاییکار) سەربە پەیمانی ناتۆ لە ئەفغانستان ئاماژەی بە زیانە گیانییەكانی كردە خۆكوژییەكە نەداوە، بەڵام رایگەیاندووە لێكۆڵینەوەكان لە بارەی كردە خۆكوژییەكە دەستی پێكردووە.
هاوكات كەناڵی تۆڵۆ نیوز بڵاوی كردووەتەوە كە كردە خۆكوژییەكە لە ناوچەی شوور ئەندام نزیك ویلایەتی قەندەهار رووی داوە.
كەناڵەكە روونی كردووەتەوە كە خۆكوژێك بە ئۆتۆمبێلێكی خۆكوژ خۆی بە كاروانێكی هێزەكانی ناتۆدا لە ناوچەكە تەقاندەوە كە بەرەو فڕۆكەخانەی قەندەهار دەرۆشت.
تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی كردە خۆكوژییەكە، رانەگەیاندووە.