Sarp Özer
08 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2017
ئەنقەرە- AA
لە درێژەی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا کە سوپای تورکیا بۆسەر چیاکانی ئینجەبەل لە پارێزگای شرنەخ ئەنجامی دەدات و لە ئەنجامی پشکنینی ٢٥ ئەشکەوتدا کە لە لایەن تیرۆریستانەوە بەکاردەهێنرا، ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیرا. لەو ئەوشکەوتانەدا کە وەک عەمباری چەک و تەقەمەنی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز لە تورکیا ئەژماردەکرێن، تا ئێستا دەست بەسەر زۆرترین بڕ لە چەک تەقەمەنیدا کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەیەک جار گیرابێت، گیراوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە لایەن سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە ١٩ی نیساندا بۆسەر چیاکانی ئینجەبەل (کاتۆ) دەستیپێکرد، بەردەوامە.
هەریەک لە گوندپارێزەکان و یەکەکانی جەندرمە پشتیوانیی لەو ئۆپەراسیۆنە دەکەن کە لە لایەن سوپاوە ئەنجامدەدرێت.
هێزە ئەمنییەکان سەرەڕای نالەباری کەشوهەوا و سەختی ناوچەکە، ١٩ رۆژە بەردەوامن لە گەڕان و پشکنین و کێوماڵکردنی ناوچەکە و لەو چوارچێوەیەشدا، ٢٥ ئەشکەوتیان دیارییکردووە کە لە لایەن تیرۆریستانەوە بەکاردەهێنران. لەو ئەشکەوتانەدا ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی دەستیان بەسەردا گیراوە.
لەو ئەوشکەوتانەدا کە وەک عەمباری چەک و تەقەمەنی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز لە تورکیا ئەژماردەکرێن، تا ئێستا دەست بەسەر زۆرترین بڕ لە چەک و تەقەمەنیدا کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەیەک جار گیرابێت، گیراوە. بەو شێوەیەش گەورەترین گورز لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز درا.
لەناو ئەو چەک و تەقەمەنییانەدا کە دەستیان بەسەردا گیراوە، هاوەن بە قەبارەی جۆراوجۆر، دۆشکە، بی کەی سی و کڵاشینکۆف دەستیان بەسەردا گیرا.
هاوکات ٨ بلدۆزەر و ٣ حەفارە سەرگەرمی راکێشانی رێگان بە مەبەستی دەستگەیشتن بە سەختترین بەشی ئەشکەوتەکان و خاپوورکردنیان لە لایەن ئۆتۆمبیلەکانی بیناسازییەوە.