Sangar Hamad Azeez
11 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2017
حکوومەتی هۆڵەندا مۆڵەتی نیشتنەوەی فڕۆکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵوی هەڵوەشاندەوە.
وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: "هۆڵەندا دەیەوێت چارەسەرێک بۆ کێشەکان بکات، بەڵام گەمارۆکان چارەسەرەکانی ئەستەم کردووە، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی نیشتنەوەی فڕۆکەکەی چاوشئۆغڵوش لە چوارچێوەی ئاسایش و ئەمنی گشتی دێت".
چاوشئۆغڵو لە بەرنامەیدا بوو کە ئێوارەی ئەمڕۆ بەشداری کۆبوونەوەیەک بکات کە لە لایەن سەرکونسوڵگەری رۆتردامەوە رێکخرابوو و قسە بۆ بەشداربووان بکات.