دۆحە – AA
لە سێیەم یاریی گرووپی A لە میانی یارییەکانی مۆندیالی قەتەر ٢٠٢٢، هەڵبژاردەی هۆڵەندا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە هەڵبژاردەی قەتەری بردەوە.
یارییەکە لە یاریگای ئەلبەیت بەڕێوەچوو و گۆڵەکانی هۆڵەندا لە خولەکی ٢٦ لە ریگەی کۆدی گاکپۆ و لە خولەکی ٤٩دا فرانک دیۆنگ تۆماری کرد.
بەم ئەنجامە، هۆڵەندا کۆی خاڵەکانی بۆ حەوت خاڵ بەرزکردەوە و بە پلەی یەکەمی گرووپی A سەرکەوت بۆ قۆناعی ١٦ و چاوەڕێی دووەمی گرووپی B دەکات کە ئەگەری هەیە یەکێک بێت لە هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا، ئێران، ئەمریکا یان وێڵز.
هەڵبژاردەی قەتەری خاوەن ماڵیش، تامی سێیەم دۆراندنی لەسەریەک چێشت و بەبێ خاڵ ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد.