Hilmi Sever
30 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2022
دۆحە – AA
ئەمریکا، لە سێیەم یاریدا لە میانی یارییەکانی گرووپی Bی مۆندیالی قەتەر ٢٠٢٢، بە ئەنجامی ١-٠ لە ئێرانی بردەوە.
یارییەکە کە لە یاریگای ئەلسەمامە و بە ئامادەبوونی ٤٢ هەزار ١٧٢ هاندەر بەڕێوەچوو، بە ئەنجامی یەک گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ئەمریکا کۆتایی هات.
گۆڵەکەی هەڵبژاردەی ئەمریکا لە خولەکی ٣٨دا لە رێگەی پۆلیسیچ تۆمارکرا و یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
هەڵبژاردەی ئەمریکا، بەم بردنەوەیە کۆی خاڵەکانی بۆ پێنج خاڵ بەرزکردەوە و وەکو دووەمی گرووپی B سەرکەوت بۆ قۆناغی ١٦. هەڵبژاردەی ئەمریکا لە قۆناغی ١٦دا رووبەڕووی هۆڵەندای یەکەمی گرووپی A دەبێتەوە.
یاریی نێوان هۆڵەندا و ئەمریکا، رۆژی ٣ی کانوونی یەکەم کاتژمێر ١٨:٠٠ لە یاریگای خەلیفە بەڕێوەدەچێت و براوەی ئەو یارییە بۆ یاریی چارەگی کۆتایی سەردەکەوێت.
هاوکات، هەڵبژاردەی ئێران بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ لە پلەی سێیەمدا مایەوە و ماڵئاوایی لە مۆندیالی قەتەر ٢٠٢٢ کرد.